360 رۆژی پێده‌چێت

گەڕەکی 94ی قولەڕەیسی سلێمانی ئاوەڕۆی بۆ رادەکێشرێ

964+

ده‌شتی عارف

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ راگه‌یەندراوێكدا دەڵێ، كۆمپانیایی جێبه‌جێكار بۆ دانانی بۆری ئاوه‌رۆی گەڕەکی 94ـی قوله‌ره‌یسی دەستبەکار بووە.

چاڵەکان لێ دراوە و هەر لە ئێستاوە قوڵ کراوە، بەسەرپەرشتیی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێ.

شارەوانی باسی لەوەکردووە، ئێستا دەستکراوە بە قۆناغی یەکەمی کاری دروستکردن و راکێشانی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی 94ی قولەرەیسی له‌ سلێمانی، پرۆژه‌ی ئاوەڕۆکەش 360 رۆژ بۆ تەواوکردنی دانراوە.

ئەم پڕۆژەیە یەکێک بووە لە پڕۆژەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی شاره‌وانی سلێمانی بۆ شەقام و کۆڵانەکانی گه‌ڕه‌كی 94ـی قوله‌ره‌ئیسی و پار ساڵیش بۆکسی بۆ جێبەجێکرا.

پێداچوونەوە :  ئەحمەد مستەفا