ئیتر رێگە هەڵه ناکەن

هاتوچۆی کۆیە هێمای چوون بۆ رێگەی سلێمانی گواستەوە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دوای بەدواداچوونێکی 964، لەسەر شاراوەیی هێمایەکی هاتوچۆ لە رێگەی بەردەم مزگەوتی مەلای گەورە بۆ هەیبەت سوڵتان لە کۆیە، هاتوچۆی شارەکە هێماکەی گواستەوە، ئیتر ئەو شۆفێرانەی شارەزا نین بە ئاسانی رێگەی سلێمانی دەدۆزنەوە.

هێماکەی هاتوچۆ لە نێوان هەردوو ئاڕاستەی شەقامەکە و لە نێوان چەند دارخوورمایەک دا ون ببوو، کە ئاڕاستەی رۆشتن بۆ سلێمانی لە رێگەی دوکان – کۆیەی نیشانی  شۆفێران دەدات.

سێ ساڵ بوو بەم شێوەیە وون ببوو، شۆفێران زۆرجار بە هەڵە بەرەو هەیبەت سوڵتان دەڕۆشتن و ناچاربوون بە پرسیارکردن بگەڕێنەوە.

پەیامنێری 964 لە کۆیە، رۆژی یەکشەممە 7.9.2025، وێنەی هێماکەی بۆ سەنگەر سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە نارد و ئەویش پێی وت، کە  تیمێکی ئەندازە دەنێرێتە شوێنەکە بۆ گواستنەوەی هێماکە.

ئێستا تیمی ئەندازی هاتوچۆی کۆیە هێماکەیان، نزیکەی 50 مەتر هێناوەتە پێشتر و شۆفێران لە ماوەیەکی درێژ بەر لە گەیشتنیان بە لادان بەرەو رێگە چوون بۆ سلێمانی، بە ئاسانی هێمایەکە دەبین و یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە کۆیە سێ ساڵە درەخت هێمایەکى هاتوچۆى شاردووەتەوە

لە کۆیە سێ ساڵە درەخت هێمایەکى هاتوچۆى شاردووەتەوە