نهێنی سەیر لە سەعاتی سفر

سەیر و سەمەرەیە؛ ژێردەریایی هەیە دەتوانی 30 ساڵ نەوەستێ

964+

ئەمجارە لە 30 خولەکی تەواو، پڕۆگرامی سەعاتی سفر بە زانیارییە سەرنجڕاکێشەکانی عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی، باس لە ژێردەریاییە مەترسیدارەکان دەکات و وەک کەرەستەیەکی جەنگی شی دەکاتەوە، چی وڵاتێک باشترین ژێر دەریایی هەیە.

توانا نەقی، پێشکەشکاری دیاری 964 هەر لە سەرەتای پڕۆگرام دەپرسێ، کێ باشترین ژێردەریایی هەیە؟، ئەو دەڵێ، روسیا، بەڵێ رووسیا، حەوت جۆر ژێردەریایی جیاوازی هەیە، جیاواز لە بڕی ژێردەریاییەکان، دوای ئەو ئەمریکا و دواتر بەریتانیا و فەڕەنسا، بە پلەی دووەم، سێیەم و چوارەم پەرەیان پێداوە.

راوێژکارە سەربازییەکە باس لەوە دەکات، جۆرە ژێردەریاییەک هەیە کە رووسیا پەرەی پێداوە، ناوی “تایفۆن”ە، ئەو ژێردەریاییە 172 مەتر درێژە، 76 مەتر درێژە و بەرزییەکەی 38 مەترە، وە نزیکەی 172 کەسی تێدایە، وە ئەمریکا ژێردەریاییەکی هەیە بەناوی “USS.Virginia”، بای سێ ملیار دینارە، قەبارەی بەرزییەکی 36 مەترە، نزیکەی 138 مەتر درێژە.

راوێژکارە سەربازییەکەی 964، ئەوە ئاشکرادەکات کە چین لەرووی پەرەپێدانی ژێردەریایی لەچاو زلهێزەکانی دیکە، لە دوایە و جۆری ژێردەریایی کەمە، جیاواز لەوەی ئەمریکا خاوەنی 70 ژێردەریایی، رووسیا 67 ژێردەریاین، و چین کە وەک هاوتای سەربازی و روبەرێکی گەورەی جوگرافی دەبینرێ، بەڵام لە ژێردەریایی تەواو پێچەوانەیە.

جیاواز لەوە، عەقید سەلام ئەسعەد، باس لەوە دەکات، ئێرانیش بەهۆی خەلیجی فارس، ناتوانێ بەهۆی شاخاوی بوونی ژێردەریایی زۆر بەکاربهێنی، بەڵام لە کەنداوی عەرەب دەتوانێ، سەرجەم ئەو ژێردەریاییانەشی بۆی ماوەتەوە، هی سەردەمی شایە.

لەبارەی کارکردنی ژێردەریاییەکان دەڵێ، بە سووتەمەنی، یان بە وزەی نەوەیی کاردەکەن و چەند نموونەیەکن، هەندێک ژێرەریایی هەیە کە بە وزەی نەوەیەیی کار دەکات بەبێ وەستا تا 30 ساڵ دەتوانێ بسوڕێتەوە لە دەریادا، ئەوانەی بە سووتەمەنی کاردەکەن، دەتوانن تا 180 رۆژ کاربکات و دواتر سووتەمەنی وەربگرێ.

زۆر نهێنی و زانیاریی سەرنجڕاکێش هەیە باس دەکرێ، باشترە کاتێک بدۆزنەوە و لە زاری راوێژکارییە سەربازییە باشتر بزانن و چاوەڕێی پێشکەشکاربن، پرسیارەکانی ئێوەی لێ بکات، کاتێک تەماشای پڕۆگرامەکە دەکەن.

داڕشتنەوەی؛ ئەحمەد مستەفا

سەعاتی سفر هات... ئێران چی دەکات؟

سەعاتی سفر هات... ئێران چی دەکات؟