سکاڵایان تۆمار کرد
12 کرێکاری کارگەیەکی ئاو دەڵێن دەرکراوین
964+
دیلان محەمەجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی سێ کەس وەک نوێنەری ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیایەکی ئاو دەچن، تا داوای حەقی پێنەدانی مۆڵەت و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەنەوە کە لێیان وەرگیراوە، کارگەکەی دەیان دات بە دادگا و دەستگیردەکرێن.
دواتر بەهۆی ئەو کۆدەنگییەی لەسەر داواکارییەکایان هەبووە، 12 کەس لەهەمان کارگە بە بڕیارێک کۆتایی بە کارکردنیان دێت، ئەوانیش ئەمڕۆ لە دادگای کاری سکاڵای یاساییان لەسەر کارگەکە تۆمار کرد.
سۆران فەهمی، نوێنەرەی کارمەندە لە کار دوورخراوەکانە ئەو دەڵێ، کۆمپانیا رێگە نادات ئەو کەسانە بەهیچ جۆرێک بچینەوە سەر کارەکانمان، ئێمەش وەزیری کار و دەستبەری کۆمەڵایەتیمان لە بڕیارەکە تێگەیاندووە و ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی سکاڵامان لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا