تیمەکانی شارەوانی قوتابخانەیەک لە هەولێر پاکدەکەنەوە. فۆتۆ: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
پێش دەستپێکی دەوام
پاڵەوانانی ژینگە هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی قوتابخانەکانی پایتەخت دەستپێدەکەن
964+
شۆڕش قادری
وەک نەریتی ساڵانە و پێش دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، پاڵەوانانی ژینگەی پایتەخت هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوە و شۆردنی قوتابخانەکان ئەنجام دەدەن و ماڵی دووەمی قوتابیان پوخت و خاوێن ئامادە دەکەن.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، هەفتەی داهاتوو دەست دەکەن بە پاککردنەوە و شۆردنی قوتابخانەکانی سنووری شارەوانی هەولێر و دەبێ تا دەستپێکی دەوامی خوێندن هەڵمەتەکە کۆتایی بێت و هەموو قوتابخانەکان ئامادە و پاک و خاوێن بن.
وتیشی، ساڵی پار قوتابخانەکانی هەولێر نزیکەی 355 دانە بوون، ئەمساڵیش بە کەم یا زیاتر هەر قوتابخانەیەک پێویستی بە خاوێکردنەوە بێ، دەشۆردرێ و پاکی دەکەنەوە.