فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوک زه‌وی وه‌رده‌گرن؟
هه‌فته‌ی داهاتوو 17 هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت
+964
ده‌شتی عارف
به‌پێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێمی كوردستان، ئەوانەی سوودمەند نەبوون، ده‌بێت زه‌وی وه‌ربگرێت، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌رمانبه‌رانی ناوشار زه‌وی وه‌ربگرن، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی كه دانیشتووی كه‌ركوكن زه‌وییان بۆ دابین ده‌كرێت و له سنووری هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرن.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی شارهوانییەكانی هه‌ولێر، به 964ـی راگه‌یاند، “له سنووری مادده‌ی 140 فه‌رمانبه‌رانی مه‌خمور و دیبه‌گه و قه‌راج له شوێنی خۆیان زه‌وییان وه‌رگرتووه، زه‌وییه‌كانی گوێریش له چه‌ند رۆژی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوكن، به‌ڵام ناتوانین له ناو كه‌ركوك زه‌وییان پێ بده‌ین بۆیه له سنووری هه‌رێمی كوردستان زه‌وی ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌رن”.
ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناو شاری هه‌ولێریش، مه‌ریوان حاكم هادی وتی، “بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو نزیكه‌ی 17 هه‌زار پارچه زه‌وی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران”.
بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 242 کە لە رێکەوتی 27.3.2024 دەرچووە، تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان زەوی پێی دەدرێت، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە نەبن، پێشتر سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی زەوی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دابەشكردنی زەوی
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بۆ 964:
"بەم زووانە وەجبەی پێنجەمی زەویی فەرمانبەران دابەش دەكەین"
سەرۆکی شارەوانی: ستافمان کەمە
شوێنی 550 خانەنشینکراو بۆ شارەوانی سلێمانی پڕنەکراوەتەوە
ناوی ئەوانەی زەوییان بۆ دەرچوو لە 964 ببینە
تیروپشک بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەوی دیكە لە هەولێر ئەنجامدرا
سنووری هەولێر