بازگه و دەروازە‌كان كێشه گه‌وره‌كه‌ن
كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ی بازرگانانى هه‌رێم ده‌كرێت كه حكومه‌تى عێراق بۆی دروستكردوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بازرگانانى هه‌رێمی كوردستان خۆیان گه‌یانده وه‌زاره‌تى بازرگانى و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقی هه‌یانه بۆیان روونكرده‌وه، كه كۆى كێشه‌كانیشیان دەروازە سنوورییەکان و بازگه‌كانن.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی بازرگانی هەرێمیان کرد، بۆئه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانیان بدۆزرێته‌وه.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانى هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ شانده‌كه دانیشتبوو به 964ـى وت، بازگه‌كان و دەروازس سنوورییەکان به‌گشتى بوونه‌ته كێشه‌ى بازرگانانی هەرێم، چ ئه‌و بازگانه‌ى تایبه‌تن به حكومه‌تى عێراقی و ئه‌وانه‌شی کە له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دان.
وتیشی “ئه‌و بازرگانانه‌ى ده‌یانه‌وێت كاڵا و پێداویستى بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له‌و بازگە و دەروازانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه كارئاسانیان بۆ ناكرێت و کێشەو گرفتیان بۆ دروست دەكرێت.
وه‌كو ئه‌وه‌ى شانده‌كه باسیان كردووه، له‌و بازگانه، باجى قوڕس ده‌خرێته سه‌ر كاڵاكان، دوایانده‌خه‌ن له گواستنه‌وه‌یان، باره‌كانیان تێكده‌ده‌ن، چه‌ند جارێك پاره‌یان لێده‌سه‌نن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێنچ تاوه‌كو شه‌ش لایه‌ن له‌ناو ئه‌و بازگە و دەروازانه‌ى حكومه‌تى عێراق ئاماده‌ییان هه‌یه و کار دەکەن.
شێخ كامیل ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى بازرگانان بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیش هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى كه ژوورى بازرگانانى هه‌ولێریش بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دانیشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى گفتوگۆیان لەسەر پێداچوونەوە بە بەشێك لە رێنماییەکان کردووه كه تایبه‌تن به بازرگانان، بە ئامانجی کارئاسانی بۆ بازرگانانی خۆماڵی، دروستكردنى هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەڕێوبەرایەتی گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان.
باس له‌وه‌شكراوه، كه له دانیشتنه‌كه‌یان بڕیار دراوه بە دانانی نوێنەرایەتی هەردوولا بە مەبەستی بەردەوامی دان بە دانیشتنەکان و خستنەرووی گرفتەکانی بازرگانان بۆ چارەسەرکردنیان.