"هه‌وڵده‌ده‌ین هاوتاى عێراق بكرێت"
شاندێكى یەكێتی مامۆستایان بۆ پرسی دەرماڵە و ئیمتیازاتی مامۆستایانى هه‌رێم چوونه‌ته بەغدایە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له پڕۆژه یاسایه‌كدا دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایانى عێراقی زیادكرد، یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستانیش له هه‌وڵدایه ئه‌م ده‌رماڵه پیشه‌ییه مامۆستایانى هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانى به‌غدایان كردووه.
رۆژی دووشەممەی رابردوو 25.8.2025، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای یەكەمی ژمارە 22ی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردەی پەسەندكرد، ژمارەیەک ئیمتیازی لەخۆگرتووە، له‌وانه‌ش دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایانى لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیادکرد.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به 964ـى راگیه‌اند، چوونه‌ته به‌غدا بۆئه‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌ڕ ئه‌م زیادكردنه بۆ مامۆستایانى هه‌رێمیش هاوتاى مامۆستایانى عێراق بكه‌ن.
وتیشی “ده‌مانه‌وێت لە رێگەی سەندیکای مامۆستایانی عێراق و نوێنەرانی کورد لەبەغدا و دانوستانەکانی نێوان هەرێم و عێراق، هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ‌ئ ه‌وه‌ى ئەو ئیمتیازاتانە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هەر مامۆستایەک له‌هه‌رێم دادەمەزرێت دەبێت سێ تاوه‌كو پێنج ساڵ لە ناوچە دوورەدەستەکان خزمەت بکات، بۆیه پێویسته ئەو ماوەیەى بۆ مەبەستی خانەنشینی بە دوو بەرامبەر هەژماربکرێت.