نزیكه‌ى 600 كه‌سن
زانیاری و رێنمایی نوێ به خاوه‌ن حه‌وزه ماسییه‌كانى ته‌قته‌ق ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خاوه‌ن حه‌وزه ماسییه‌كانى سنوورى قه‌زاى ته‌قته‌ق ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ به‌شدارى ئه‌و سيمیناره بكه‌ن كه رێنمایی و زانیاری نوێی بۆ به‌خێوكردنى ماسی پێشكه‌شیان ده‌كات و چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌خاته‌ڕوو كه رۆژانه رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
سیمیناره‌كه، له‌لایه‌ن مامۆستا هاوكار جه‌عفه‌ر، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له به‌ڕێوه‌بردنى حه‌وزى ماسی و خوێندكارى دكتۆرا له كه‌ڕوو و خۆراكى ماسی و له‌ژێر ناونیشانى “به‌خێوكردنى ماسی له حه‌وزى خۆڵ و ئاسته‌نگ و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كوالێتى ئاوه‌كه‌ى”، به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌رپرسی به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى وت، له رێگه‌ى قایمقامییه‌ته‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه خاوه‌ن حه‌وزه‌كانى به‌خێوكردنى ماسی له قه‌زاكه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ به‌شداریكردنیان له‌و سیمیناره.
وتیشی “سيمینارهكه بۆ زیاتر هاندانى ئه‌و خاوه‌ن حهوزانهیه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و زانستی تر ماسییه‌كانیان به‌خێوبكه‌ن”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى داوه، له سنوورى قه‌زاكه‌یان زیاتر له دوو هه‌زار حه‌وزى ماسی و نزیكه‌ى 600 خاوه‌ن ئه‌م حه‌وزانه هه‌ن و ساڵانه‌ش به‌هه‌زاران تۆن به‌رهه‌مى ماسیان هه‌یه.