سەربازێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
هێزەكان دەكشێنەوە؟
ئەمریكا هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق ئاگادار دەكاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە بارەی سەفەركردن بۆ دەرەوەی عێراق و بابەتەكانی ڤیزا و پەیوەندیكردن بە باڵیۆزخانە، چەند روونكردنەوەیەك بۆ هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەخاتەڕوو.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە پلاتفۆرمەكانی خۆی لە سۆشیال میدیا ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆی لە ناو عێراق دەكاتەوە، كە ئەگەر پلانی چوونەدەرەوەیان لە عێراق هەیە، سەبارەت بە هۆشدارییەكانی سەفەر و پێویستییەكانیان بۆ پاسپۆرت و ڤیزا، هەروەها ئەو ماددانەی قەدەغەن و بابەتی دیكە، راستەوخۆ پەیوەندی بە باڵیۆزخانەكە بكەن، ئەویش لە رێگەی ئەم لینكەوە:
travel.state.gov
ئەم هۆشدارییەی ئەمریكا بۆ هاوڵاتیانی لە عێراق، لە كاتێكدایە باس لەوە دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكشێنەوە، بەڵام باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، دوێنێ هەینی لە راگەیاندراوێكدا رەتیكردەوە هێزەكانی وڵاتەكەی بە تەواوی لە بەغدا بكشێنەوە، كە وا بڵاوكرابووەوە ئەمڕۆ شەممە هێزەكان پاشەكشێ بكەن.
باڵیۆزخانەكە دەڵێت: هێزەكانی ئەركی هاوبەش كاری خۆیان دەكەن بەپێی ئەو خشتەیەی لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەری رێككەوتوون بۆ كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا.