حاجیاوا

لە 2017ـەوە بەسەرچووە؛ زیاتر لە 12 تۆن خوێى نەشیاو دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لە حاجیاوا زیاتر لە 12 تۆن خوێى نەشیاو بۆ خواردن دەستى بەسەرداگیرا و تەلەفکرا.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى ئاسایشى راپەڕین، هۆبەی ئابووری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا بە هاوکاری لیژنەی باڵای بەشی ئابووری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی 12 تۆن و 230 کیلۆ خوێی یۆد نەکراو لە کارگەی خوێی کۆک.

هۆکارى دەستبەسەرداگرتنى خوێیەکە وەک ئەوەى روونکراوەتەوە، بەگوێرەى ئەو گونیانەى خوێیەکانیان تێدابووە، لە 2017ـەوە بەسەرچووە و شیاوى بەکار هێنان نەبووە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو کارە دەچێتە خانەى فێڵکردن و رێکارى یاسایى لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.