لە سنووری نێوان پارێزگای موسڵ و دهۆک
سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆ دا گیانیان لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی جەمبوور روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
رووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 25.8.2025، لەسەر رێگەی جەمبوور لەنزیک کارگەی بەفر، لە ناحیەی بەدریکێ لە سنووری نێوان پارێزگای موسڵ و دهۆک، لەنێوان تاکسیەک و بارهەڵگرێکی سووتەمەنی روویداوە.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لەپارێزگای دهۆک بە964ـی وت، تەکسییەکە چوار سەرنشینی تێدابوو بەهۆی رووداوەکەوە، سیانیان گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان شۆفێرەکە بوو و سەرنشینیکیش بەسەختی بریندارە.
وتیشی، دوو تیمی بنکەی تەندروستی 122 گەیشتوونەتەوە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک دەکرێن و بریندارەکەش رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر