لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی واده‌ڵێت؛
له رۆژی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردن ئاشكراى كرد كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، هاتوچۆ ئاسایی ده‌بێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌ندرێت.
لیژنه‌كه رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژی هه‌ڵبژاردندا نابێت، كه بڕیاره 11.11.2025 ئه‌نجامبدرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، له رۆژی هه‌ڵبژاردندا هاتوچۆكردن له‌ناو شاره‌كان و نێوان پارێزگاكانیش ئاسایی ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستی ئه‌منی.
پێشتر حكومه‌ت رایگه‌یاندبوو، له رۆژى 11.11.2025 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌كاتێكدا كۆمسیۆن سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی بۆ ده‌نگدان ئه‌نجامدا و له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م لیست و كاندیده‌كان ژماره‌یان پێدراوه و مانگێكیش به‌ر له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بانگه‌شه ده‌ستپێده‌كات.