جارێ پارەی بۆ تەرخان نەکراوە

پلانی دووسایدکردنی رێگەی نێوان سۆران و خەلیفان ئامادەیە

+964

ئاکام غەفور- سۆران

پێشنیار دەکرێت رێگەی گەلی عەلی بەگ لە خەلیفان تاکو سۆران بکرێت بە دوو ساید و بەشێکی دوو سایدەکەش بەشێوەی پرد لەسەر رووبارەکە دەبێت.

ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بۆ 964 باسی پرۆژەکەی کرد و دەڵێت، لەگەڵ لیژنەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران و تیمێکی ئەندازیاری سەردانی رێگاکەمان کردووە، بۆ ئەوەی بیکەین بە دووساید، پرۆژەکەی ئامادەکراوە بەڵام پارەی بۆ دابین نەکراوە.

وەک باسی دەکات، یەکێک لە سایدەکانی دوو سایدەکە دەکەوێتە لای شاخەکە و بڕینی بۆ دەکرێت و سایدەکەی دیکەش دەکەوێتە سەر رووبارەکە و پردی بۆ دروست دەکرێت و دەشڵێت، ”ئەمە لە زۆر وڵات جێبەجێ کراوە و سەرکەوتووە”.

ئەوەی لە پلانی ئەوانە لەگەڵ دوو سایدەکە پردە کۆنەکانی رێگەکە بگۆڕن و پێجەکانیشی کەمتر بکەنەوە.

گەلی عەلی بەگ، رێگەی نێوان سۆران بۆ خەلیفانە و یەکێکە لە رێگە گرنگەکانی بازرگانی و گەشتیاری، بەردەوامیش قەرەباڵغە و جەنجاڵی هاتوچۆ دروست دەبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پردی زارگەلی داڕما و هاتوچۆ وەستا

پردی زارگەلی داڕما و هاتوچۆ وەستا