دیمەنی یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی قەزای کەلار _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لیژنەی هاتوچۆ چەند بڕیارێکی دیکەی دەرکردووە
هیڵی مینی پاس بۆ پرۆژە نیشتەجێبوونە تازەکانی کەلار دابین دەکرێت
964+
توانا نەقی
لیژنەی رێکخستنەوەی ناوشاری کەلار لە قایمقامیەتی قەزاکە کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان دەرکرد کە گرنگترییان دابینکردنی هێڵی گواستنەوە بووە بۆ چەند گەڕەک و شوێنێک.
ئەمڕۆ سێشەممە 12.8.2025 قایمقامیەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، ئەو بڕارانەی دەرکراون بەتایبت لە رووی هاتوچۆوە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکات و سەرجەمیان دەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، یەکێک لە بڕیارەکان دابینکردنی هێڵی پاس (مینی پاس) بۆ پڕۆژە نوێیەکانی نیشتەجێبوون بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە.
هەروەها چارەسەرکردن و رێکخستنەوەی کێشەی یوتێرنی جادەی پشتێنەیی شار کە تازە تەواو بووە و شەقامی 60 مەترییە.
بڕیارێکی دیکە ئەوەیە دانانی ژمارەیەک تاسە لە شوێنە پێویستەکانی ناوشار بەمەبەستی کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێل و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان جگە لەوانەش تاوتوێکردنی چەند کێشەو گرفتێکی هێڵەکانی ناوشار و هێڵی تاکسی دانانی چارەسەری گونجاو بۆیان.