هەولێر
خانەنشینێک بە مردوویی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
مامۆستایەکی خانەنشین لە یەکێک لە مالەکانی گەڕەکی 99ـی زانکۆ لە هەولێر بە مردوویی لە مالەکەی دۆزرایەوە.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە کە دراوسێیانە و دراوسێکانی دیکەوە هەست بە بۆنێکی ئێجار توند کراوە لە ماڵەکەوە بۆیە دەست بەجێ پۆلیسیان ئاگادار کردووەوە.
یەکێک لە دراوسێکانی بۆ 964 وتی، چەند رۆژێکە دراوسێکەیان نەبینوە و هاتوچۆی نەکردووە دوای ئەوەی کە بۆنەکە تەواو بڵاو بووەتەوە ئەو کاتە پزیشکی داد و پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی