کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک. وێنە:پسولەی خۆراکی هەولێر.
"دواین دەرفەتە"
وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکی بۆ 25ـی ئەم مانگە درێژکردەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مۆڵەتی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لەسەرجەم پارێزگاکان تا 25ـی ئاب درێژکراوەتەوە.
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەمە دواین دەرفەتە و دوای ئەو بەروارە سیستمەکە بە یەکجاری دادەخرێت.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر رایگەیاندبوو، تا رۆژی یەکشەممە 3.8.2025 سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک کارایە و هاوڵاتییان دەتوانن تا ئەو کاتە بچنە ناو سیستمەکە.
تائێستا ئامارى پارێزگاکان و رێژە و ژمارەى خۆتۆمارکردن بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پارێزگای هەڵەبجە: بەرزترین رێژەی تۆمارکردووە کە 87%ـە، تیایدا 99,537 کەس خۆى تۆمارکردووە.
پارێزگای هەولێر: رێژەی نوێکردنەوە 83%ـە، کە دەکاتە 1,656,633 کەس.
پارێزگای سلێمانی: رێژەی نوێکردنەوە 82%ـە، بە نوێکردنەوەی زانیاریی 1,609,358 کەس.
پارێزگای دهۆک: کەمترین رێژەی تۆمارکردووە کە 76%ـە، و زانیاریی 1,000,361 کەس نوێکراوەتەوە.