پۆلیسی هاتوچۆ بەدواداچوون دەکات
یوتێرنێک لە هەولێر بووەتە بەڵای گیانی شۆفێران
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە شەقامی نێوان گوندی ئینگلیزی و ئیمپایر لە هەولێر، یوتێرنێک بووەتە بەڵای گیانی شۆفێران و چەندین کەسی تووشی زەرەر و زیان کردووە.
پەیامنێری 964 چووەتە شەقامەکە و هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێری لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە، ئەو دەڵێت، “بەدواداچوونی تەواو دەكەین و هۆكارەكانی ئەو رووداوانە دەخەینەڕوو كە بزانین ئاخۆ پێویست دەکات كامێرا لەو شوێنە دابنێین یان تاسە دابنرێت”.
خێرایی رێگەپێدراو لە شەقامەکە 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و رۆژانە چەندین رووداوی هاتوچۆ تیایدا روودەدات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری