شاره‌وانى به‌دواى بكه‌ره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت
رێكخراوێكی ژینگه‌یی: چه‌ند درەختێكى واشنتۆنیا له ناو ناحیه‌ى ته‌كیه شێوێندراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی له سنوروى چه‌مچه‌ماڵ زانیاری ئه‌وه‌ى بۆ 964 نارد كه چه‌ند دارێكی به‌ته‌مه‌ن له‌ناو ناحیه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه شێوێندراون، دواى به‌دواداچوونى ده‌ركه‌وت شاره‌وانى به‌دواى بكه‌رانى ئه‌م كاره‌وه‌یه‌و ده‌شڵێت یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و كاره له‌ناحیه‌كه‌یان بكرێت.
ئه‌و دارانه‌ى شێوێندراون له جۆرى واشنتۆنیان، به‌رزیان شه‌ش مه‌تره و ته‌مه‌نیان نزیكه‌ى 20 ساڵ ده‌بێت و ئاگریان تێبه‌ردراوه.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ینگه به 964ـى وت، لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان بەدەست گۆڕانی کەشوهەوا و تێکچونی ژینگەوە دەناڵێنێت، كه‌چی كه‌سانى نه‌نانسراو ئه‌م كاره له‌ناو ناحیه‌ى ته‌كیه ده‌كه‌ن.
داواى لە لایەنی ئەمنی سنوورەکه كرد “ئەو دەستە رەشانە بدۆزنەوە و رووبەڕووی دادگایان بکەنەوە بۆ ئەوەی کەسانی دیكه‌ش ئەم هەڵانە دووبارە نەکەنەوە”.
ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی تەکیەی کاکەمەند بە 964ی وت، ئەم دارانەی سوتاون تەمەنیان زیاترە لە 20ساڵ، بەڵام بەداخەوەین کەسانێک هەن هەست بەبەرپرسیاریەتی ناکەن دەچن ئاگری پێوەدەنێ و دەی سوتێنن.
وتیشی،” هەریەک لە باخچەکانی هەندرێن شەهید عەباس ئەوانەن کە زەرەری زۆریان بەرکەوتوە،ئێمە سیستمی ئاودێری تەواو مان بۆ بەشێک لە باخچەکان دابین کردوە، بە کورسی و راگری بەهێز،کەچی دەی بینین تەنانەت سۆندە و بەلوعەکانیشیان لێ بردوین.
ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی کەم تر لە یەک مانگدا نزیکەی 10داری تەمەن 20ساڵمان سوتێندراو‌ن، ئەگەر مەزندەی بکەین و دوبارە بچین بیکڕینەوە بە زیاتر لە 20 هەزار دۆلار دەخەملێندرێن.
لایخۆشییه‌وه، ئاسۆ مه‌ولو به‌رپرسی باخچه‌كان له شاره‌اونى ناحیه‌ى ته‌كیه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه نه‌ناسراو، به‌ڵام ئه‌وان نووسراویان بۆ ئاسایش و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان كردووه بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
وتیشی “له جه‌ژنى قوربانیشدا به‌هه‌مان شێوه چه‌ند دارێكى له‌مجۆره له‌ناو ته‌كیه به سوتاندن شێوێندرابوون و ئه‌وكاتیش بكه‌ره‌كه‌ى نه‌دۆزرایه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه شاره‌وانى ته‌كیه به 964ـى داوه، له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه جگه له‌وه‌ى سه‌وزاییه‌كى زۆرى هه‌یه، هه‌مانكات هه‌شت پاڕك و باخچه‌ش هه‌ن كه هاوڵاتیان بۆ كات به‌سه‌ربردن و
پوودان رۆژانه سوودى لێوه‌رده‌گرن.