بەراورد بە دوێنێ وەزعى خراپە
نرخى نەوت لەسەروو 68 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت لە ئاستێکدا خەریکە جێگیر دەبێت و ئەمڕۆ لەسەروو 68 دۆلارەوەیە و بەراورد بە دوێنێ جیاوازییەکى ئەوتۆى نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.7.2025، لەکاتى کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 68 دۆلار و 77 سەنتە، 26 سەنت نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 65 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 29 سەنت بەرز بووەتەوە.
هەفتەی رابردوو، گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام چەند رۆژێکە سەربەرەو خوار بووەتەوە.