چاندنی گەڵ لەلایەن چەند کارمەندێکەوە.وێنە.ئەندازەی پارکەکانی هەولێر
لە هەڵمەتێکدا
1600 دارو و گوڵ لە هەولێر دەچێندرێت
964+
توانا نەقی
هەڵمەتی چاندنی دار و گوڵ لە هەولێر بەردەوای هەیە و لەلایەن ئەندازەی پارکەکانەوە هەڵمەتێک بۆ چاندنی 1600 دار و گوڵ ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2025 ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی چاندنی زیاتر لە 1600 دار و گوڵ لە شەقام و دوورگە ناوەندیەکان راگەیاندووە لە پێناو رازاندنەوەی شەقامەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە پێکهاتووە لە چاندنی 100 داری سیسەم لە شەقامی بنەسڵاوەی کۆن و چاندنی زیاتر لە 1500 گوڵی پێ پشیلە لە شەقامی زاگرۆس.
ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، ئامانجیان رازاندنەوەی شەقامە سەرەکییەکان و زیاد کردنی رێژەی سەوزاییە لە هەولێر و سالێ پارێش لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا زیاتر لە 100 هەزار دار جێندراوە.