گرژى روویدا
پزبشکانى دەرچووى دەرەوەى وڵات ناڕەزایەتى دەردەبڕن
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
پزیشکانى دەرچووى دەرەوەى وڵات کە ژمارەیان 50 کەسە، لەناو وەزارەتى تەندروستى مانگرتنیان راگەیاند و دەڵێن، ناچیینە دەرەوە تا وەڵاممام نەدرێتەوە.
بەپێى راگەیەنراوێک کە نوێنەرى پزیشکانى دەرچووى دەرەوەى وڵات بۆ 964ـى ناردووە، تێیدا هاتووە، دەبێت ناویان لەگەڵ لیستى دامەزراوانى پزیشکانى گشتیى 26.6.2025، هاوپێچ بکرێت و دابمەزرێندرێن.
وەک ئەوەى باسى دەکەن، لەکۆى دامەزراندنى 700 پزیشک ناوى ئەو 50 کەسە دەرهێندراوە، بەڵام وەک لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەى پێدەکەن، تەواوى بەڵگەکانیان دروستە و لە وەزارەت و سەندیکا پشتڕاستکراوەتەوە.
ئەمڕۆ ئەم پزیشکانە چوونەتە ناو وەزارەتى تەندروستى، بە وتەى دکتۆر ئالان جەلال پزیشکى دەرچووى دەرەوەى وڵات کە بۆ 964 قسەى کردووە، ئەمڕۆ لەناو وەزارەتى تەندروستى رووبەڕووى لێدان بوونەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى رێگەیان نەداوە هیچ داواخوازێک سەردانى وەزیر بکات.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح