لە ئەمەریکا

مامۆستایەكی زانكۆی سەڵاحەدین بەشداری لە پرۆگرامی سەركردایەتی كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئەمریکا بەشداری لە پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی کرد لە بواری سەرکردایەتی، زانكۆكەش دەڵێت، مامۆستاكە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستانی كردووە.

سیروان ئەحمەد مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەدین بەشداری لە پڕۆگرامی سەرکردایەتی سەردانیکەرانی نێودەوڵەتی International Visitors Leadership Program (IVLP کرد.

زانكۆی سەڵاحەدین لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، پڕۆگرامەكە بە بەشداریی نوێنەرانی 15 وڵاتی جیاواز لە ژێر چەتری پڕۆگرامی ” پێشخستنی گەشەسەندنی ئابووری: پێشەنگکاری و گەشەسەندنی بزنسی بچووکAdvancing Economic Prosperity: Entrepreneurship and Small Businesses Development “ لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوەچوو”.

“بەشداربوونی پڕۆگرامەكە لە لایەن کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە وڵاتی خۆیان هەڵدەبژێردرێن، مامۆستا سیروان ئەحمەدیش ئەندامی سەنتەری پەروەردەی پێشەنگکارییە و وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە پڕۆگرامەكەدا بەشدارە”، زانكۆی سەڵاحەدین وا دەڵێت.

هەروەها لە میانەی ئەم سەردانە بەشداربووان سەردانی چەندین رێکخراوی حکومی و ناحکومی و بزنسی بچووک و پسپۆڕانی تایبەت بە پێشەنگکاری لە ئەمریکایان کرد، بۆ ئاشنابوون بە ستراتیژیەت و شێوازی کارکردن و هاندان و پاڵپشتیکردنی بزنسی بچووک و پێشەنگکاری و پێشەنگکاران لەو وڵاتەدا.

زانکۆی سەڵاحەدین 10 خوێندکاری دەنێرێتە ئیتاڵیا و پۆڵەن...

زانکۆی سەڵاحەدین 10 خوێندکاری دەنێرێتە ئیتاڵیا و پۆڵەندا

گۆڤارى زانکۆى سەڵاحەدین چووە ناو داتابەسى جیهانیى گۆڤ...

گۆڤارى زانکۆى سەڵاحەدین چووە ناو داتابەسى جیهانیى گۆڤارە کراوەکانەوە