باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە

ئەمریكییەكان دەگەڕێنەوە هەولێر و بەغدا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە بەغدا و كونسوڵخانەی هەولێر، دەگەڕێنەوە سەر كاری خۆیان.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق، “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتی كردووەتەوە، فەرمانبەرانی ئەمریكی لە باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا و كونسوڵخانەكەیان لە هەولێر، دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان”.

هەرچەندە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەكاونتی فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كونسوڵخانەكەیان لە هەولێر لەسەر تۆڕی ئێكس و فەیسبووك هیچ هەواڵێكی لەم جۆرەی پۆست نەكردووە، بەڵام ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە، ئەمڕۆ باڵیۆز ستیڤن ڤاگن لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك كۆمار لەتیف رەشید كۆبوونەوەی هەبووە و باسیان لە پێكەوەكاردنی نێوان هەردوو وڵات كردووە.

بەهۆی شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل لە مانگی رابردوو، فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی بەغدا و كونسوڵخانەی هەولێر چۆڵیان كرد و لە عێراق و كوردستان چوونەدەرەوە.

کونسوڵخانەى ئەمریکا ستایشى کارەباى 24 کاتژمێرى دەکات

کونسوڵخانەى ئەمریکا ستایشى کارەباى 24 کاتژمێرى دەکات