"داوای لێبوردن دەکەم"

ئەمیر حەسەن لە 964ەوە ماڵئاوایی لە هەوادارانی دەکات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای ساڵانێک بێدەنگی ئەمیر حەسەن بەیەکجاری ماڵئاوایی لە هەوادارانی دەکات و بە گۆرانیەک بۆ دایکی کۆتایی بە ژیانی هونەری دەهێنێت و دەشڵێت، کەمتەرخەم بووم”

ئەمیر حەسەن یەکێکە لەو هونەرمەندانی کەم دەردەکەوێت لەرووی کاری هونەریی و بۆنە هونەرییەکانیشەوە، پەیامنێری 964 بە رێکەوت لە بۆنەیەک چاوی پێی دەکەوێت و دەچێتەلای، بەڵام داخەکەم وەڵامەکەی وازهێنانی یەکجاری بوو لە کاری هونەری و وتی، پێم وایە هەموو شتێک لە تەمەنێک جوانە، ئەوەی کردوومە بەسە، با بە جوانی بمێنێتەوە.

لە ئێستادا کار لەسەر دوا بەرهەمی دەکات بە گۆرانیەک بۆ دایکی، وەک دەڵێت قەرزاری دایکمم و دەمەوێت پاداشتی بدەمەوە و داوای لێبوردانیش لە هەوادارانم دەکەم.

ئەڵێم خوایە بە مەرگیش بێت بمبەیتەوە سلێمانی، ئەمە یەکێک بوو لە گۆرانیە تایبەتەکانی ئەمیر حەسەن و لەسەر زاری عاشقانی سلێمانیە و دەشڵێت، خۆڵبارین و رەشەباکەی شارە حەیاتەکە بۆ من هەناسەیە و بەیەکجاریش دەگەڕێمەوە کوردستان.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ماهیر حەسەن هاندەرى نەورۆزە

ماهیر حەسەن هاندەرى نەورۆزە