هەواڵەکانی ئەمڕۆ
زنجیرەیەک خۆپیشاندان هەرێمى کوردستانى گرتەوە
964+
ژووری هەواڵ
تەمموز لە عێراق و کوردستاندا، جگە لە پلەى گەرمییە بەرزەکەى مانگى خۆپیشاندان و شۆڕش و کودەتایە، هەر ئەمڕۆش یادى کودەتاى 14ـى تەممووزە، لە هەرێمى کوردستانیش شەپۆلێکى نارەزایەتى شارو شارۆچکەکانى گرتووەتەوە.
بەبیانووى ئەوەى دۆخەکە ناسکە؛ رێگە بەخۆپیشاندان نەدرا
هەر ئەمڕۆ دانیشتوانى گوندەکانى کەورگۆسک گردبوونەوە و مۆڵەتیانداوە تا سبەینێ کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ وەڵامیان بدریتەوە، ئەگینا دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە، داواکارییەکەشیان کارەبا و ئاو و رێگەوبانە.
تەرمى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ بەخاک دەسپێردرێت
هەموو رۆژێک فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم بەهیواوە دەست بە رۆژەکەیان دەکەن کە بەڵکو ئەمڕۆ ئەو رۆژەبێت کە بڕیار لەبارەى موچەکەیان بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى بە دواخستنى بڕیاردان لەبارەى موچەوەن جارێکى دیکە بێئومێدى کردنەوە.
موچەخۆران چاویان لەسەرى بوو؛ کۆبوونەوەى دادگاى فیدڕاڵى دواخرا
هاوڵاتییەک تەلەفون بۆ لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى هەڵەبجە دەکات و دەڵێت، فریا بکەون کەسێک بارێک پەتاتەى نەشیاو و خراپبووى بارکردووە و دەیەوێت لە بازاڕدا ساغى بکاتەوە، لیژنەکانیش دەچن و دەستى بەسەردا دەگرن.