كۆن و مه‌ترسیدارن
دابه‌زینى ئاوى ده‌ربه‌ندى رانیه زیاتر له 140 گولـله هاوه‌نى ده‌رخستووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژمارەیەکی زۆر له گولـلە هاوەنى كۆن و مه‌ترسیدار لە ناو ئاوی دەربەندى رانیه ده‌ركه‌وتن و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى سه‌ر به ئاسایشه‌وه دەرهێنران و له وشێنێكی پارێزراو داندران.
ئەمڕۆ شه‌ممه 12.7.2025 لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ئاگادارکرایەوە لە ژمارەیەکی زۆر گولـلە هاوەنی قەبارە جیاواز تەقەمەنی کۆن لەسنوری کێلە سپیان لەناو ئاودا دەرکەوتبوون.
دوای ئاگادارکردنەوەکە تیمێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بەهاوکاری ئاسایشی سەنگەسەر توانیان زیاتر لە 140 گولـلە هاوەن، لە کەناری ئاوی دەربەند هەڵبگرنەوە کە بەهۆی کەمبونەوەی ئاوەکەوە دەرکەوتبوون.
بەشێک لەو گولـلە هاوەنە کۆنانە ئەڵقەکەیان پێوە نەمابوو کە لەناو ئاوەکەدا دەرھێنران، ئەوانە مەترسیدارن بوون بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان.
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی راپه‌ڕین به 964ـى داوه و ئاگادارى هاوڵاتیانیش كراوه‌ته‌وه، كه لەبوونی ئەو جۆرە تەقەمەنیانە لە هەر شوێنێک، لە دەشت و دەر، تەنیشت رەبیە کۆنەکان و یاخود لە شاخ و گرد و تەپۆلکە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دەستکاریان مەکەن و پەیوەندی ئاسایشه‌وه بكه‌ن.