دیمەنێک لە چەکە سوتێندراوەکانی پەکەکە - وێنە: ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوە قسەی هەیە
عێراق چەکدانانی پەکەکە بەزیادبوونی سەقامگیری دەزانێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەڵێ، ئەوان پێشوازی له چه‌كدانانی گرووپێكی پارتی كرێكارانی كوردستان دەکەن وای دەبینن، زه‌مینه بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا خۆش بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به چه‌كدانانی گروپێكی په‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی پێشووی حزبه‌كه‌دا دێت بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی كاری چه‌كداری له دوای زیاتر له چوار ده‌یه له ململانێ.
ئه‌م هه‌نگاوه پێشهاتێكی گرنگە كه ده‌ستپێكی راسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌ك به‌رجه‌سته ده‌كات، ئەوەش هه‌لێكی راسته‌قینه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا، هاوكارده‌بێت له كۆتاییهێنان به توندوتیژی و كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ بۆ لێكتێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
وەزارەتی دەرەوە دەشڵێت، پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه دووپات دەکەنەوە، ئه‌م هه‌نگاوه رێگا خۆش ده‌كات بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ كۆماری توركیای دراوسێمان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان، به جۆرێك كه سه‌روه‌ری عێراق و توركیا و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرییان به‌هێز بكات.