لە دارەتوو

چەند گەنجێک هەوڵی دزینی ماتۆڕێکیانداو تەقەشیان کردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

چەند گەنجێک لە یەکێک لە بازاڕەکانی ناحیەی دارەتوو هەوڵی دزینی ماتۆڕێکیان داوە و پێیان زانراوە کەچی تەقەشیان کردووە.

رووداوەکە بە شێوەیەک بووە کاتژمێر 4:10 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ 10.7.2025 چەند گەنجێک لە سنووری ناحیەی دارەتوو لە ناو کۆڵانی دکتۆران هەوڵیاندا ماتۆڕێک بدزن و پاسەوانەکانی بازاڕەکە دەچنە سەریان و تەقە لە پاسەوانەکانیش دەکەن.

دووکاندارێکی ناوبازاڕەکەش 964ـی وت، “ئەو ماڵە جیرانی ئێمەن و ئەمشەو بیریان چووبوو ئەو ماتۆڕە ببەنەژوورەوە ئەو کۆمەڵە گەنجەش هەوڵی دزینی ئەو ماتۆڕەیانداوە و دواتر پاسەوانەکانی ئەم شوێنە رووبەڕوویان دەبنەوە رێگری لە دزینی مانتۆڕەکە دەکەن تەقەش بەڕووی یەکتردا دەکەن”.

سەرچاوەیەکیش لە هێزە ئەمنیەکانی دارەتوو بە 964ـی وت، ئەوان لە هەبوونی ئەو حاڵەتە ئاگادار کراونەتەوە و مەفرەزەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە ناردووە و بەڵام تا ئێستا نازانرێت کە ئەو گەنجانە کێن و بەڵام ئەوان هەوڵدەدەن دەستگیریان بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاکە به‌ت...

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاکە به‌تۆمه‌تى ماتۆڕدزین ده‌ستگیركرا