بێ پرسی خۆیان دوکانەکانیان فرۆشراوە

دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵای هەولێر گردبوونەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەشێک لە دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵای هەولێر گردبوونەتەوە و دەڵێن بی پرسی خۆمان دوکانەکانمان فرۆشراوە

یەکێک لە دوکاندارەکان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئێمە پێشتر سەر قفڵانەمان داوە بۆ ئەم دوکانانە و نزیکی بیست ساڵە لێرەین و کاسبی دەکەین، ئێستا دەکرێ ئێرە چۆڵ بکەم؟”

دەشڵێت، پێشتر لەگەڵ خاوەن دوکانەکە قسەمان کردووە و داوامان کردووە بە خۆمانی بفرۆشێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامیان نەداوینەتەوە و بە نرخێکی کەمتر لەوەی ئێمە پێمانداوە بە کەسێکی دیکەی فرۆشتووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو جارێکی تر لە هەولێر گردبو...

پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو جارێکی تر لە هەولێر گردبوونەوە