ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکى دەگمەنى چاو لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار...وێنە: تەندروستى گەرمیان.ئەرشیف
لە پارێزگای هەولێر
400 نەشتەرگەری چاو بە خۆڕایی بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەکرێت
964+
توانا نەقی
لە پارێزگای هەولێر دامەزراوەیەک چوار هەزار پشکنین و 400 نەشتەرگەری چاو بە خۆڕایی بۆ هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت ئەنجامدەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دامەزراوەی بینینی جیهانی هاتوونەتە هەولێر و ؛ەگەڵ پارێزگار کۆبوونەتەوە و بڕیاری ئەو ژمارە زۆرەی نەشتەرگەرییانداوە بە خۆڕایی.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نەخۆشخانەى چاوى فێرکارى هەولێر 4 هەزار پشکنینى چاو و 400 نەشتەرگەرى ئاوى سپی و زیادە گۆشتى چاو بە خواڕایی بۆ خەڵکى کەم دەرامەت و هەژارانى شارى هەولێر لە رێگەى پزیشک و پسپۆرانى دامەزراوەکەیان ئەنجدامدەدەن.
نەشتەرگەرییەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەبێت و پارێزگاریش ئەوەی پێراگەیاندوون کە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری ئەو رێکخراوە دەبن.