کەشوهەوا

لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان اک و ساماڵ دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما کەمیک لە چاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان بەگشتی ساف و سایەقەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێیە، لەمڕۆ زیاتر پلەکانی گەرما بەرز دەبەنەوە و ئیتر ئەم فێنکیە کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025
کەش / ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت  ( 10 – 20 )کم/ک  لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەرووى  20کم/ک.
مەوداى بینین / (8 –  9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی تۆز کەمتر دەبیت لە 5 کم
ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر: 37 پلەی سلیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک :  37  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران :  35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40  پلەی سیلیزی