خۆڵبارین لە کرماشان - وێنە؛ ئیرنا
پێنج شار چوونە حاڵەتی مەترسییەوە
خۆڵبارین ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتووەتەوە و پێنج شار چوونە حاڵەتی مەترسییەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری سەعید دێزفولی نەژاد بەڕێوبەری پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر 8ـی بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لە سنوورەکانی خوارووی عێراقەوە رووی لە پارێزگاکە کردووە و شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو، کرماشان، ئیسلام ئاوای رۆژئاوا و پاوە چوونەتە حاڵەتی مەترسییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پارێزگای کرماشانیش بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، هۆشداری لە ئاستی زەرد و پەمەییدا راگەیاندووە.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی راگەیەنراوێکی کەشناسی عێراق، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا کۆتایی دێت و ئاسمان ساف دەبێتەوە.