24 كاتژمێر كراوه‌یه
نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه خشته‌ى نوێى پزیشكانى بۆ چاره‌سه‌رى پێشمه‌رگه و كه‌سوكارى شه‌هیدان بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئاگادارییه‌كى بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بڵاوكرده‌وه كه به نیازى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن، پێیان ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و 24 كاتژمێریش كراوه‌یه.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌م هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و خشته نوێیه‌ى بڵاویان كردووه‌ته‌وه بۆ مانگى ته‌مووزه و به‌پیچی خشته‌كه‌ش رۆژانەی راوێژکاری پزیشکانی پسپۆر ئامادەن له نه‌خۆشخانه‌كه پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازان بکەن.
به‌پیچی ئاگادارییه‌كه، پزیشکە خولاوەکان 24 کاتژمێر ئامادەن بۆ هەر رووداوێکی فریاکەوتنی لەناکاو و له رۆژانی دووشەممە و چوارشەممەى هەموو هەفتەیەکیش نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت.
نه‌خۆشخانه‌كه دوو ژماره موبایلیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن پێیانه‌وه:
07502355830
07512236669