سیانیان ئەندامی یەک خێزانن

رۆیشتن بۆ سەردانی پزیشک و تەرمەکانیان ھاتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

خێزانێکی دانیشتووی کەلار، بەمەبەستی سەردانی پزیشک بەیانی ئەمڕۆ دەڕۆیشتن بۆ بەغدا، بەڵام لەرێگای خانەقین بۆ جەلەولا تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوون و چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە.

عومەر محەمەد، برازای یەکێک لە مردووەکان بە 964ـى وت، “مامم لەگەڵ ژنەکەی و دوو منداڵەکەی چوون بۆ سەردانی پزیشک لە بەغدا، بۆ کچە شەش مانگەکەیان، بەڵام لەرێگا تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوون و خۆی و ژنەکەی و یەکێک لە مندالەکانی و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەرامبەريش گیانیان لەدەستدا”.

“مامم و ژنەکەی و منداڵە شەش مانگەکە گیانیان لەدەستدا، منداڵەکەی دیکەشیان لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستی باش نییە و نەشتەرگەری بۆدەکرێت”،عومەر محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی روویداوە، ئەوان لە کاتژمێر 7:00 پەیوەندییان پێوەکراوە و پێیان وتوون رووداوەکە روویداوە.

تەرمی پیاو و ژن و منداڵەکە ھێنرایەوە بۆ کەلار و لە گۆڕستانی گوندی بەرلوت بەخاکسپێردران.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد

لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد