964 ڤیدیۆی رووداوەكەی بەدەستگەیشتووە

ئاگرێكی گەورە لە ناوەڕاستی شاری كوت كەوتەوە

964+

محەمەد فاتیح

ئاگرێكی گەورە لە ناوەڕاستی شاری كوتی سەر بە پارێزگای واست كەوتەوە و چەند حاڵەتێكی تەنگەنەفەسیش تۆماركراون.

بەپێی زانیارییەكانی 964 كە ڤیدیۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەشمان بە دەست گەیشتووە، ئاگرەكە رووبەرێكی زۆری لە پوش و پاوانی ناوچەی تەشاش سووتاندووە و چەندین كەسیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

لە هەرێمی كوردستان ماوەیەكە رۆژانە ئاگر لە دارستانەكانی دەكەوێتەوە و سەرەڕای كۆنتڕۆڵكردنی، بەڵام  رووبەرێكی زۆر دەسووتێنێت و زەرەروزیانێكی زۆریش دەگەیەنێت.