وێنەی مانگی دەستكرد

وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ كاری تێدا دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەگوێرەی ئەو وێنەیەی مانگە دەستكردەكان گرتوویانە، دەردەكەوێت كار لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران دەكرێت و وێنەی شۆفڵ و حەفارە لە نزیك وێستگەكە دەبینرێن.

وێنەكە لە لایەن مانگە دەستكردەكانی كۆمپانیای Maxar Technologies گیراوە، كە وا دەردەكەوێت شۆفڵ و حەفارە لە بناری باكووری چیاكە كار دەكەن و خۆڵ و بەرد بۆ نزیكی وێستگەكە دەگوازنەوە و وێنەکەش دوێنێ هەینی گیراوە.

سەرۆكی ئەمریكا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە دووپاتیدەكەنەوە، ئەو بۆمبانەی لە هێرشەكەی بۆ سەر فۆردۆ رۆژی یەكشەممەی رابردوو بەكارهاتووە، جۆری GBU-57 بوو، بە شێوەیەكی راستەوخۆ وێستگەكەی كردە ئامانج و توانیویەتی وێرانی بكات و لەژێر زەوی ئامانجەكە بپێكێت.

لە شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمریكاش بە بۆردومانكردنی هەرسێ وێستگەی ئەتۆمیی ئێران “فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان” بەشداریی كرد و دەڵێن، لەناویان بردوون.

داوای سەردانیكردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ دەكرێت

داوای سەردانیكردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ دەكرێت