هی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت سزاى ئه‌و كه‌سه ده‌درێت كه سوكایه‌تی به ژنێكی به‌ساڵاچوو كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه تیایدا سوكایه‌تی به ژنێكی به‌ساڵاچوو ده‌كرێت، بۆ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ئێستاشدا هێزه‌كانیان رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه گرتۆته‌به‌ر كه ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاى هه‌ولێر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراویه‌وه، كه كه‌سێكی هه‌رزه‌كار ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵه هه‌ڵساوه به‌گاڵته‌پێكردن و سوكایه‌تیكردن به ژنێكی به‌ساڵاچوو، مێژووی تۆماركردنی گرته ڤیدیۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووساڵ به‌ر له ئێستا و دواتر ئه‌م گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ست به ئه‌نجامدانی به‌دواداچون كرا‌و رێكاری یاسای به‌رامبه‌ر وه‌رگیرا.