وەک پرۆژەکەی ناو زانکۆ

زانکۆی سلێمانی دەیەوێت ئاوەڕۆی تانجەرۆ چارەسەر بکات

964+

ژووری هەواڵ

زانکۆی سلێمانی دەستپێشخەرییەکی کردووە و دەیەوێت بە پرۆژەیەک ئاوەڕۆی تانجەرۆ چارسەر بکات و دوای پاککردنەوە سودی لێببینرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.6.2025، زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەیەک بۆ بەکارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆی تانجەرۆ پێشکەش دەکات، کە ئامانج لێی چارەسەری ئاوەڕۆی تانجەرۆیە.

لە رۆژی 23.5.2025، تیمێکی زانکۆکە سەردانی تانجەرۆیان کردووە و دەستپێشخەرییەکەیان ئەوەیە، هاوشێوەی پڕۆژەی زۆنگاوی دەستكردی ناو زانكۆی سلێمانی، ئاوەڕۆی تانجەرۆ چارەسەر بکەن.

لەنێو زانکۆی سلێمانی پرۆژەی زۆنگاوی دەستکرد جێبەجێکراوە کە لە رێگەیەوە ئاوی ئاوەڕۆ پاکدەکرێتەوە و بۆ ئاودانی درەخت و سەوزایی بەکاردەهێنرێت و ناهێڵێت ئاوی پیسی بەشێک لە ئاوەڕۆکان تێکەڵ بە ئاوی سەر زەوی ببێت.

ئاوەکە بە سێ قۆناغ پاکدەکرێتەوە؛ لە قۆناغی یەکەمدا ئاوەکە بە ناو تۆڕێکدا دەڕوات بۆئەوەی پارچە گەورەکانی وەکو پلاستیک و تەختە و داری لێ بپاڵێوین، دواتر لە حەوزی دووەمدا، کە قامیشی تێدا روێنراوە و حەوزی سێیەمیش زەلی تێدا چێنراوە، ئاوەکە زیاتر پاکدەکرێتەوە لە کانزا قورسەکان و رۆن و گریس تەنانەت بەکتریا و زیندەوەرە زیانبەخشەکانش لەناو دەبات کە کاریگەریان هەیە لەسەر تەندروستی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

پڕۆگرامی خۆراک هات؛ ئاوی تانجەرۆ 245 مەترسی لەسەرە

پڕۆگرامی خۆراک هات؛ ئاوی تانجەرۆ 245 مەترسی لەسەرە