تایبەت بە تاقیكردنەوەكان

پەروەردەی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ژمارەیەك قوتابی دەدات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو قوتابییانەی لە تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان لە رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە بەشدار نەبوون، تاقیكردنەوەیان بۆ بكرێتەوە بە پرسیاری جیاواز.

نەژاد عەبدوڵا لە راگەیاندراوێكدا بۆ گشت بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان، ئەوەی خستەڕوو، “پاش رەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی قوتابیان، بە هۆکاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان قۆناغی (4 تا 11 ) جگە لە قۆناغی (9 و12 )، بڕیارمان دا هەر قوتابییەك لە تاقیکردنەوەی رۆژانی شەممە و یەکشەممەی رابردوو 21 و 22.6.2025 بەشداریی تاقیکردنەوەی نەکردووە، ئیدارەی قوتابخانە و خوێندنگەکان ئاگادار بکەنەوە، کە تاقیکردنەوە بە قوتابییەكان بکەنەوە، بەم شێوەیە”.

1- دەبێت تاقیکردنەوەکان لە چوارچێوەی خولی دووەم بێت واتە ئەم تاقیکردنەوەیە نابێتە تاقیکردنەوەی (خولی سێیەم).

2- تەنیا ئەو قوتابییانە دەگرێتەوە کە نەیانتوانیوە بەشداربن لە تاقیکردنەوە.

3ـ دەبێت لە هەمان رێكەوتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاكان، واتە 6.7.2025  ئەم تاقیکردنەوەیەش کۆتایی بێت.

4- مامۆستایان دەبێت پرسیاری جیاواز دابنێن بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە کە ئەنجام دەدرێت، نابێت هەمان پرسیاری تاقیکردنەوەی خولی دووەم بێت.

5-ئەم تاقیکردنەوەیە لە ژێر چاودێریی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی قەزا دەبێت .