لەفڕۆکەخانەی سلێمانی دۆلار بە 132 هەزار بکڕن

+964
فەهمی نەبی
لەمەودوا گەشتیاران لەفڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەتوانن 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بگۆڕنەوە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەئەمڕۆ هەینیەوە 17.2.2023 ئەو کەسانەی لەفڕۆکەخانەی سلێمانیەوە گەشت دەکەن دەتوانن دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی بگۆڕنەوە.

بەپێی هەواڵەکە بێت، لەلقی RT بانکی فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیارانی سەرووی 18 ساڵ دەتوانن دینار بە دۆلار بگۆڕنەوە، هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو 10 هەزار دۆلار بگۆڕنەوە و عەمرەکارانیش سێ هەزار دۆلار.

گەشتیاران دەتوانن تا 10 هەزار دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بکڕن

بەڵام بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بێت کە رۆژی 7.2.2023 حکومەتی عێراق رایگەیاند لەسەر پێشنیازی بانکی ناوەندی بڕیاریداوە نرخی فەرمی فرۆشتنی دۆلار ببێتە 132 هەزار دینار و  گەشتیارانی عێراقیش بۆیان هەیە تا حەوت هەزار بەو نرخە بکڕن.