لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە
دەرفەتی نوێی کار بە 400 هەزار دینار
+964
فەهمی نەبی
وەزارەتی ناوخۆ 22 هەلی کاری بەموچەی 400 هەزار دینار راگەیاند.
دەرفەتەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانە و نۆ مەرجی لەگەڵدایە کە موچەی مانگانەی 400 هەزار دینارە.
درەنگانی شەوی رابردوو 16.2.2022 وەزارەتی ناوخۆ ئەو دەرفەتانەی راگەیاند، ئەم پڕۆژەیە بەیارمەتی رێکخراوی UNHCRـی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.
لەناو مەرجەکانی وەرگرتن ئەوە هاتووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، دەبێت دەرچووی بەشی کۆمەڵناسی یان دەرونناسی بێت، لەگەڵ ئەوەدا پێویستە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بزانێت و ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت، نابێت فەرمانبەری حکومەت و کەرتی تایبەت بێت، کێشەی هاتوچۆی نەبێت لەنێوان شارەکان، شارەزای بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بێت بە تایبەت مایکرۆسۆفت و ئۆفیس.
ئەو 22 دەرفەتەی کار، بەسەر هەر سێ پارێزگا دابەش دەبێت، پارێزگای هەولێر هەشت دەرفەتی کار، پارێزگای سلێمانی چوار کەس و پارێزگای دهۆک 10 کەس، بەبێ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجەی تێدابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.