"ئەوەی ناچار نەبێت زەوی نافرۆشێ"

بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زەوی بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە وەستاوە

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ماوەی شەش رۆژە شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل دەستی پێکردووە و کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی زەوی لە هەولێر، زەوی هەیە تا دوو هەزار دۆلار دابەزیوە و کڕیاریش کەمبووەتەوە.

حاجی خەیلانی، خاوەنی نووسینگەیە بە 964ی، وت، لە رۆژی پێنجشەمەوە کڕین و فرۆشتن تەواو لاواز بووە و زەوی هەیە تا دوو هەزار دۆلار دابەزیوە و ئەوەی زۆر پێویستیشی بە پارە نەبێت زەوییەکەی هەرزانفرۆش ناکات.

هەر لەمبارەیەوەعەبدوڵا كەریم، كە ئەویش فرۆشیاری خانووبەرەیە، دووپاتیكردەوە، شەڕی ئیسرائیل و ئێران كاریگەریی لەسەر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانووبەرە كردووە و دیاریش نییە چی بەسەر دێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆ یەکەمجار پێشانگای نێودەوڵەتی خانووبەرە و تەکنەلۆژی...

بۆ یەکەمجار پێشانگای نێودەوڵەتی خانووبەرە و تەکنەلۆژیای بیناسازی دەکرێتەوە