هادی جەلۆ مەرعی سەرۆکی کۆمەڵەی شرۆڤەکارانی سیاسی عێراقی
سەرۆکی کۆمەڵەی شرۆڤەکارانی عێراق بۆ 964
عێراق خاوەن سەروەری خۆی نییە و ناتوانێت ئاسمان و خاكى خۆی بپارێزێت
محەمەد فاتیح
سەرۆکی کۆمەڵەی شرۆڤەکارانی سیاسی عێراقی پێی وایە، عێراق ئاسمانی خۆی بۆ ناپارێزرێت.
هادی جەلۆ مەرعی، سەرۆکی کۆمەڵەی شرۆڤەکارانی سیاسی بە 964ـى وت، “عێراق خاوەن سەروەری خۆی نییە و ناتوانێت ئاسمانی خۆی كۆنتڕۆڵ بكات و وەك دەبینین درۆنی ئێرانی و فڕۆكەی ئیسرائیلى بەسەر ئاسمانەكەیدا هاتوچۆ دەكەن، بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت رێگریان لێ بكات”.
“عێراق ناتوانێت رێگری لە فڕۆكەكانی ئیسرائیل بكات كە سنووری ئاسمانەكەی دەبەزێنن و هیچی بۆ ناكرێت بەرامبەر بەزاندنی ئاسمانەكەی لەلایەن ئیسرائیل و ئێرانەوە و لەكاتی جەنگدا دەستەواژەی سەروەری بوونی نامێنێت”، هادی جەلۆ مەرعی واى وت.
دەشڵێت، “بەلای كەمەوە عێراق 40 ساڵە توركیای دەستكراوە كردووە لەوەی سنوورەكانی پێشێل بكات و بە دەیان كیلۆ مەتر بێتە نێو خاكی عێراقەوە، ئەمە وەك ئەوە وایە یەكێك پێت بڵێت، من ماڵەكەت دەدزم ئەگەر رازیت سوپاست دەكەم ئەگەر رازیش نابیت ماڵەكەشت دەدزم و فیشەكێكیش دەنێم بە ناوچەوانتەوە، واتا عێراق خاوەن سەروەری نییە”.
جگە لە ئاسمان، لە رێگەی وشكانییەوە وڵاتانی دراوسێ سنووری عێراقیان بەزاندووە و ناو بەناوە لە لایەن ئێران و توركیاوە بۆردومان دەكرێت، بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.