عێراق دەڵێت چۆڵکراوە بەڵام 700 خێزانی لێده‌ژى
گروپێكی خۆبه‌خش خولێكی درومان بۆ ژنانى كه‌مپى سه‌ر چیاى شنگال ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گروپێكی خۆبه‌خش خولێكی فێربوونى درومانى بۆ به‌شێكى ئه‌و ژنانه ده‌ستپێكرد كه له‌ناو كه‌مپی سه‌رده‌شت له‌سه‌ر چیاى شنگال ده‌ژین، له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌مپه هیچ رێكخراوێكی مرۆیی لێنه‌ماوه و زیاتر له 700 خێزانیشی تێدا ده‌ژیت.
عه‌لى شه‌مۆ، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی نووڕه‌نگى خۆبه‌خشی به 964ـى وت، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به‌م خوله بۆ ژنانى كه‌مپه‌كه كردووه و له‌هه‌فته‌ى داهاتووش ته‌واو ده‌بێت.
وتیشی “له خوله‌كه‌دا 25 ژنى كه‌مپه‌كه فێری چۆنیەتی بڕین و دروستکردنی جلوبەرگی ژنان و منداڵان ده‌كرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌بڕیاری وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ته‌واوى رێكخراوه مرۆییه‌كان له‌و كه‌مپه كشانه‌وه، ئه‌وان وه‌كو گروپ كه چه‌ندین ساڵه له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخى ژیانى كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن، به‌پێویستیان زانیوه له‌و كاته‌دا ئه‌م خوله بكه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ى عه‌لى شه‌مۆ، ماویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقى رایگه‌یاند كه كه‌مپی سه‌رده‌شت چۆڵكراوه و هیچ ئاواره‌یه‌كی تێدانه‌ماوه، رێكخراوه مرۆییه‌كان كه خۆماڵیی و بیانی بوون و ژماره‌یان 10 رێكخراو بوو كه‌مچه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
روونیكردووه‌ته‌و‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى كه‌مچه‌كه كار و پڕۆژه‌ى جۆراوجۆریان بۆ ئه‌نجامداون، ئێستا به‌ته‌نیا به‌جێیان ناهێڵن و ده‌شڵێت، له‌دواى ته‌واوبوونى ئه‌م خوله، خولى دیكه‌شیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.