وێنەی گواستنەوەی خوێن بۆ بەخۆشی تالاسیمیا وێنە: سۆشیال میدیا
418 بوتڵ خوێنیان بەخشیوە
خوێنبەخشانی هەولێر لە جەژنیشدا لە خوێنبەخشین نەوەستاون
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، خوێنبەخشانی هەولێر نەوەستاون لە خوێنبەخشین و لەو ماوەیەدا بڕی 418 بوتڵ خوێنیان بۆ بانکی خوێنی شارەکە دابینکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.6.2025، بانکی خوێنی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی جەژندا 418 بوتڵ خوێنیان لە 278 خوێن بەخشی خۆبەخش و ئەو کەسانە وەرگرتووە، کە خوێنیان لەجیاتی دانان بەخشیوە.
هەر لەو ماوەیەدا، بانکی خوێنی هەولێر 525 بوتڵ خوێنی بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر دابین کردووە.
نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی 190 یەکەی خوێنیان پێدراوە، نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەتیش 335 یەکە.