لە رۆژانی جەژندا

بارهەڵگر و ماتۆڕسوار بۆیان نییە لە رێگە گەشتیارییەكان هاتوچۆ بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەنەوە، كە لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە، لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئەو ئاگادارییەی بە شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسوار داوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، بڕیارەكە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ، هەروەها سەلامەتی گەشتیارانە لەم رێگایانەی كە دەچنە بۆ سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكان.

هاتوچۆی هەولێر: رایکردنی مامەڵە بە بریکارنامە نەوەستا...

هاتوچۆی هەولێر: رایکردنی مامەڵە بە بریکارنامە نەوەستاوە