هەواڵەکان

هێرشی درۆنی لە سنووری بەحركە رووینەداوەو قەڵای هەولێریش نۆژەندەکرێتەوە

+964

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگۆی زۆر هەبوو بە درۆن هێرشكراوەتەسەر كەمپێكی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری قەزای بەحركە، بەڵام 964 بەدواداچوونی كرد و دەنگۆكە راست نەبوو.

"هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر کەمپی کوردانی رۆژهەڵات"

كێشەی خاك و ناسنامە و دیاریكردنی سنووری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراق بەردەوامە و بە تایبەتی لە دوای رووداوەكانی 2017 كێشەكان زۆرتر بوون، نوێترین كێشەش ئەوەتا لە سنووری خانەقینە و وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاریداوە ناحیەی گوڵاڵە بكات بە قەزا.

ئیدارەی خانەقین ناڕازین بە بەقەزابوونی گوڵاڵە

ئیدارەی خانەقین ناڕازین بە بەقەزابوونی گوڵاڵە

لە خانەقین بایکۆتە و دوکان و بازاڕ داخراون

لە خانەقین بایکۆتە و دوکان و بازاڕ داخراون

هەرچەندە لە دوای 2014ەوە كارەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر دەستیپێكردووە، بەڵام ئێستا پڕۆسەیەکی ورد و پلانسازی بۆ دووبارە بوژانەوەی پیرەی قەڵاتی هەولێرێ دەستی پێکردووە و رەنگە چوار ساڵی دیكەش بخایەنێ، یونسکۆ و حکومەتی خۆجێی پلانێکی هاوبەشیان هەیە بە یارمەتی کار گروپ، كە سەردەمی زێڕینی قەڵا دەستپێبکەن، ئەمە بە قسەی دکتۆر یادگار ئەرگوشی، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵا.

هەنگاوە زێڕینەکە؛ ئەم چوار ساڵە کاری گرنگ لە قەڵادا دە...

هەنگاوە زێڕینەکە؛ ئەم چوار ساڵە کاری گرنگ لە قەڵادا دەکرێ

لە كوردستان گۆڕستان و ناشتنی مردووش كێشەی خۆی هەیە، بە تایبەتی لە هەندێ ناوچەدا، ئەوەتا داوا دەکرێت هاوڵاتیان چیتر مردووەکانیان لە گۆڕستانی كەلاری كۆن نەنێژن، چونکە جێگا نەماوە و سەر رێگاکان ھەمووی گۆڕە و ھەڵکەندراوە.

گۆڕستانی کەلاری کۆن پڕبووە و شوێنی نەماوە

گۆڕستانی کەلاری کۆن پڕبووە و شوێنی نەماوە