کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو پرسە ئەنجام درا

دوای جەژن گەنمی جوتیاران لە هەولێر وەردەگیرێت

964+

شۆڕش قادری

دوای جەژنی قوربان و رۆژی 12.6.2025 ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ لێژنەی باڵای بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی كرد، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار و سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران و هێمن سەید موراد بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو دووپاتیكردووەتەوە كه‌ كه‌رتی كشتوكاڵی‌ كۆڵه‌گه‌یه‌كی به‌هێز و پێویستی هه‌موو وڵاتێكه‌‌، بیرۆكه‌ی بەبازارکڕدنی گەنمی جوتیارانیش جگه‌ له‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی كوردستانه‌، هاوكات یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان و ھۆکارێکیش دەبێت بۆ بوژاندنەوەی دانەوێڵە و کشتوکاڵ بەگشتی.

لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکەشدا رۆژی 12.6.2025 دیاریکراوە وەک وادەی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر.

سایلۆی هەولێر: ئەم هەفتەیە هەموو جوتیاران پارەی گەنمەک...

سایلۆی هەولێر: ئەم هەفتەیە هەموو جوتیاران پارەی گەنمەکانیان پێدەدرێت

جووتیارانی هەولێر و قوشتەپە و کۆیە سبەی بچن پارەی گەنم...

جووتیارانی هەولێر و قوشتەپە و کۆیە سبەی بچن پارەی گەنمەکانتان وەربگرن