بنکەی بایۆمەتری لە هەولێر. وێنە: ئەرشیفی 964
کارتی دەنگدان دەربکەن، رەنگە ببێتە پێویستییەكی دیكە
کۆمسیۆن روونیدەکاتەوە: چۆن هەندێك كەس بەبێ سەردانی بنكەكان کارتی دەنگدانیان پێدەگات؟
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی 964 بەدواداچونی كرد و بۆی دەركەوت كە هەندێك كەس بەبێ ئەوەی بچن بۆ بنكەكان بۆ تازەكردنەوەی كارتی دەنگدانەكانیان، لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە پەیوەندیان پێوە دەكرێت و كارتەكانیان پێ دەدرێت، كۆمسیۆن لە وەڵامدا زانیارییەكانی خستەڕوو.
دكتۆر عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای ئەوەی بە هەواڵەكەی زانی پەیوەندی بە 964وە كردوو وتی،”یاسا رێگە بەوە نادات بەبێ ئەوەی هیچ مامەڵەیەك پێشكەش بكەیت كارتی دەنگدان وەربگریت، ئەمە پێچەوانەی یاسایە، بەڵام زۆر جار تیمەكانمان لە فەرمانگە حكومییەكان زانیاری لە هاوڵاتیان وەردەگرن وەك كارئاسانییەك دواتر كارتی دەنگدانیان بۆ تەواو دەكەن و پەیوەندیان پێوە دەكەن”.
“تیمەكانمان لە فەرمانگە حكومییەكان جێگیركراون و لە كاتی پڕكردنەوەی كارتی نیشتیمانی یان كارتی خۆراك یان هەرچ مامەڵەیەكی دیكەی حكوميت هەبێت لە فەرمانگاكان، زانیاریت لێ وەردەگرن و كارتەكەت بۆ تەواو دەكەن و دواتر پەیوەندیت پێوە دەكەن، وەك كارئاسانییەك بۆ هاوڵاتیان” دكتۆر عیماد جەمیل واى وت.
وتيشى، “داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بچن بەدەم دەركردنی كارتەكانی دەنگدانەوە و باشتر وایە كارتی دەنگدان دەربكرێت چونكە رەنگە ببێت بەپێویستییەكی دیكە بۆ راییكردنی مامەڵەكان وەك كارتی نیشتیمانی و كارتی خۆراك”.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
بهغدا زۆرترین خهرجی و ههڵهبجهش كهمترینه
زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ ریکلامە سیاسییەکان لە فەیسبووک بۆ ههڵبژاردنهكهى ئهمساڵ خەرجکراوه
ئەمە دووەم جارە
پێنج رۆژی وادەی بوون بە کارمەندی کۆمسیۆن درێژکرایەوە
وردەكارییەكانی لە 964 بخوێنەرەوە